١٤ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٨:٥٧
سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ زیارەت سەردانی مەشھەدی کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی زیارەتکردنی بارەگانی ئیمام رەزا(ع) سەرلەبەیانیی دوشەممە گەیشتە مەشھەد .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فڕۆکەی ھەڵگری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وشاندی باڵای سیاسی و ئابووریی ھاوڕێی ئەو ، نزیکەی کاتژمێر سێی سەرلەبەیانیی لە فڕۆکەخانەی مەشھەد نیشتەوە و دوای رێوڕەسمی فەرمیی پێشوازیی لە لایەن پارێزگاری خوڕاسانی رەزەوی ، کازمی دەستبەجێ رۆیشتە زیارەتکردنی ئیمام رەزا(ع) . 

سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنی یەکشەممە دوای ئەوەی کە گەیشتە تاران لە لایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا و لە پاشان لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی لیژنەکانی ئێران و عێراق لە گەڵ رەییسی سەرۆک کۆمار بەشداریکرد . 

چاوپێکەوتنی سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمان ، دیدار و وتووێژ لە گەڵ سەرۆک کۆمار و دانیشتنی ھاوبەش لە گەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە بەرنامەکانی دیکەی سەردانەکەی کازمی بۆ تاران بوو . 

342/